٦٩ پەرلەمانتار داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکەن بە ئامادەبوونی سێ وەزیر

لڤین:
٦٩ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای دابیشتیک دەکەن بە ئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیری پێشمەرگەو دارایی و ناوخۆ تایبەت بە پێهینانی هێزێکی هاوبەش بۆ دەروازە سنوریەکان.
بە واژووی ٦۹ ئەندام پەرلەمان، یاداشتێک ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا سەبارەت بە بابەتی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ رێگە گرتن لە هەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کاری نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە یاداشتەکەدا داوا کراوە هەریەکە لە وهزیری ناوخۆ و وهزیری پێشمهرگه وهزیری دارایی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئامادەی دانیشتنکە بن.



