ئەنجومەنی دادوەری داوای سکاڵا تۆمارکردن لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەکات

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەتی عیراق كرد لەسەر پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و هەرێمی كوردستان، سكاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی تۆمار بكات.

ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا هێرشی مووشەكیی بۆ سەر شاری هەولێر شەرمەزار دەكات و دەشڵێت “ئەمە بۆ چەندین جارە شاری هەولێر، سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكرێتە ئامانج، ئەم كردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێكدا نییە و پێویستە رێز لە سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و یەكلاییكردنەوەی حیساباتی وڵاتان”.

ئەنجومەنەکە داواشیکردووە  لە حكومەتی عێراق “رێكاری پێویست بگرێتەبەر، ئەوەش لە رێگای تۆماركردنی سكاڵا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر پێشێلكردنی سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان”.

داواشی لە پەرلەمانی كوردستان و لایەنە پەیوەنددارەكان كردووە كە هەڵوێستێكی جددیان هەبێت و دەشڵێت “داوا لە پەرلەمان، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، هێزەكانی هاوپەیمانان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكەین هەڵوێستێكی جیددی و یەكلاكەرەوە بگرنەبەر و سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button