کازمی و شاندێکی حکومەتی عێراق دەگەنە ھەرێمی کوردستان

لڤین:
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانى عێراق بە سەردانێکى فەرمى بگاتە هەولێر و سەردانى ئەو شوێنانەش دەکات کە بەر هێرشە مووشەکییەکە کەوتن.
مستەفا کازمی، بەیاوەری شاندێکی باڵا دەگاتە هەولێر و لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمەوە پێشوازی لێ دەکرێت.
شاندەکە لە عوسمان غانیمی وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی پێکهاتووە.
جیا لە کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بڕیارە سەردانی ئەو شوێنانەش بکەن کە بەر هێرشی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێران کەوتووە.