ئەنجومەنی دادوەری: هێرشی ترسنۆکانەی سەر هەولێر ئیدانە دەکات

لڤین:

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هێرشی تیرۆریستی سەر شاری هەولێر ئیدانە کرد.

دەقی بەیاننامە:

بە توندی هێرشی مووشەکیی بەرەبەیانی 2022/3/13 بۆ سەر شاری هەولێر ریسوا و شەرمەزار دەکەین. ئەمە جاری چەندەمە شاری هەولێر و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکرێتە ئامانج. ئەم کردارە لە خزمەتی هیچ لایەنێکدا نیە و پێویستە رێز لە سەروەری و سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان بگیرێت و نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و تەسفیە حسابی وڵاتان.

لێرەدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین رێکاری پێویست بگرێتە بەر ئەویش بەرێگەی تۆمارکردنی سکاڵا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێشێلکردنی سەروەریی سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها داوا لە پەرلەمان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێکی جیدی و یەکلاکەرەوە بگرنە بەر و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێت.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان.

١٣/٣/٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button