وەزارەتی ناوخۆ وردەکاری ھێرشەکەی بەرە بەیانی ئەمڕۆ ئاشکرا دەکات

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەەێمی کوردستان رایگەیاند،   لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەەێمی کوردستان لە راگەیەندراوێژدا لە بارەی ھێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەڵێت: کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى ،١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران.

ئەوەشی وتووو: ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان ٢٤ و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

شەوی ١٣/١٢-٣-٢٠٢٢. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى ،١٢ مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق, لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسولخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران وناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان ٢٤ و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین.

دەزگاکانی پۆلیس وئاسایش دەستیان بە لێکۆلینەوەکان  کردووە و دواتر ڕای گشتی لە ئەنجامەکان ئاگادار دەکەینەوە.

لە کاتێکدا ئەم هێڕشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٣-٣-٢٠٢٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button