وەزارەتی شارەوانی لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی 100 مەتری سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
دوای ڕاگرتنی کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە بڕیاڕی کۆمپانیای جێبەجیکار، وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند ئەوان پڕۆژەی 100 مەتری سلێمانیان ڕانەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.
وەزارەتی شارەوانی و گەستوگوزار لە بارەی ڕاگرتنی کارەکانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت: كاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون.
لە ڕونکردنەوەکەی کۆمپانیای قەیواندا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی خەرجنەکردنی بودجەوە لەلایەن وەزارەتەکەوە کارەکانیان ڕادەگرن تا ئەو کاتەی بڕیار دەدەن بە خەرجکردنی بودجە.
 هەرچەندە کۆمپانیاکە خۆی کارەکانی ڕاگرتووە بەڵام لە بارەی بودجەوە وەزارەتی شارەوانی تەنها دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.
دەقی ڕونکردنەوەکە: 
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕوون دەكەینەوە كە كاری هیچ پرۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون و ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاری و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.
ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت رێکاری پێویست دەگرێتە بەر.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
 ڕاگەیەندراوی کۆمپانیای قەیوان: 


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button