سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بۆ چارەسەرکردنی گرانی ئارد نوسراومان بۆ حکومەت کردووە

لڤین:

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەرێگەی هاوردەکردنی زیاتری ئارد و گەیاندنی بەنرخێکی کەمتر بۆ هەرێمی کوردستان رێگری بکەن لەگرانبوونی نان.

ئازاد محه‌مه‌د،رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵن تا رێگری بکەن لە گرانبوونی نرخی نان ئەویش لەرێگەی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکە، لەوانەش هاورده‌كردنی بڕی ئاردێكی زیاتر و بەنرخێکی کەمتر لەلایەن بازرگانانی هاوردەکردنی ئاردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لەو رێکارانەی دەکرێت بەهۆیەوە نرخی ئارد هەرزان بکرێت، ئەوەیە دەسەڵات بدرێتە پارێزگاکان تا بتوانن گرێبەست لەگەڵ بازرگانان بکەن و نرخی ئارد هەرزان بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش نوسراویان ئاڕاستەی حکومەت کردووە بۆ پێدانی دەسەڵات و لامەرکەزی بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button