سەرکردەکانی سونە و شیعە لە حەنانەی نەجەفن

لڤین:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەکە لە هادی عامری و فالح فەیاز بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوە و گفتوگۆی پۆستی لایەنە شیعەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر گەیشتنە شاری نەجەف .
سایتی سۆمەرییە نیوز، لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردوەتەوە، دواین یوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەکە لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتی فەتح و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی گەیشتونەتە شاری نەجەف بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر.
بە گوێرەی زانیاریە ئاشکرا کراوەکان هەریەکە لە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەریش لە پێکهاتەی سونەکان گەیشتونەتە حەنانە بەڵام تا ئێستا دیار نییە بەشداری کۆبونەوەی لایەنە شیعەکان دەبن یان دوای کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدر کۆدەبنەوە.