سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی هەرێم کۆبوونەوە

لڤین:

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا بەڕێوەچوو.

ھیچ وردەکارى و زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بڵاونەکراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە. و میدیای نزیک لە سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا نزیکەی 30 خولەکی خایاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button