مەولود چاوشئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

لڤین:
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکەی مەولود چاوشئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماتیی ئانتاڵیا بەڕێوەچوو.
میدیا تورکیەکان نووسیویانە کە ھیچ وردەکاریەک و زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە.، بەڵام میدیای نزیک لە سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا نزیکەی 30 خولەکی خایاندووە.
هەروەها بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا قسەی لەبارەوە کراوە و رەوشی عێراقیش تاوتوێکراوە. هەروەها باسی شەڕی رووسیا و ئۆکراینا کراوە.