كازمی: ئەو موشەكانەی ئاراستەی ناوەندە دیپلۆماتییەكان دەكرێن بۆ ئیحراجكردنیەتی حكومەتە

لڤین: سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاند یەدەكی ئاڵوگۆڕی دەرەكی عێراق لەزیادبووندایە، لەبارەی دۆخی ئەمنی وڵاتەكەشەوە رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك نابێت خاكی عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلایكردنەوەی كێشە و ناكۆییەكان.
مستەفا كازمی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند: لە ئێستادا یەدەكی ئاڵوگۆڕی دەرەكی عێراق لەزیادبووندایە و گەشەی باشی بەخۆیەوە بینیوە ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئابووری وڵات هەڕەشەی رووخانی لەسەر بوو.
سەرۆك وەزیرانی عێراق وتیشی “پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە نزیكەی چوار ملیار دۆلار زیاد بكات، ئەمەش لەدوای دەستپێكردنی گۆڕانكاری لە چاكسازیی و گۆڕینی رێژەی ئاڵوگۆڕدا”.
كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، بە هیچ شێوەیەك نابێت خاكی عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلایكردنەوەی كێشە و ناكۆییەكان، ئەو موشەكانەی كە ئاراستەی ناوەندە دیپلۆماتییەكان دەكرێن، بۆ ڕێگریكردنە لە پێشكەوتنی حكومەت و بۆ ئیحراجكردنیەتی.
لە بەشێكی تری وتەكانیدا جەختیكردەوە، ئۆپراسیۆنی دەستپێشخەریانە لە دژی تیرۆر لە زیادبووندایە، بە مەبەستی كۆتایی هێنان بەو سەرچاوە و حەشارگانەی تیرۆر كە ماون. روونیشیكردەوە، سوپا و هێزە ئەمنییەكان شەو و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەك بۆ ڕاوەدوونانی تیرۆر و تیرۆریستان