مسته‌فای سه‌ید قادر: بەڵێنی مانەوەم لە حکومەت نەداوە

لڤین:
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم مسته‌فا سه‌ید قادر، رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه ناراست و هه‌ڵبه‌ستراون كه باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ناوبراو به‌ڵێنی دابێت هەتا تەمەنی چوارساڵی کابینەی نۆیەم لە حکومەت نەکشێینەوە.
رونکردنەوەیەکی پێویست:
لە هەندێ میدیا و سۆشیال‌میدیای ئاڕاستەکراوەوە، هەواڵێکی بێ بنەما و ناڕاستی‌یان بە ناوی ئێمەوە بڵاوکردوەتەوە، گوایە “بەڵێنمان داوە، هەتا تەمەنی چوارساڵی کابینەی نۆیەم لە حکومەت نەکشێینەوە”.
لە رێی ئەم رونکردنەوەیەوە هەمو لایەک ئاگادار و دڵنیا ئەکەینەوە، ئەو هەواڵە ناڕاست و هەڵبەستراوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی
مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١١ی ٣ی ٢٠٢٢