تەواوی پشێلكاریە یاساییەكان لە پرۆسەی دادگاییكردنی چالاكوانانی بادینان

ئەو بریارەی لەدادگای تاوانەكانی ھەولێر دەرچوو بەسزادانی رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی بادینان
بریارێكی دادپەروەرانە نیەو بەزەقی كاریگەری سیاسی پێوەدیارە وەكۆمەلێك ھەلەی بابەتی و روالەتی لەدۆسیەكەدا ھەن لەخوارەوە ئاماژە بەگرنگترینیان دەدەین:
بەشی یەكەم پێشێل كاریە روالەتیەكان
١ – سەرپێچی كردنی مادەی ٥٣ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەكان سەبارەت تایبەتمەندی شوێن لەم دادگایی كردنەدا كە دەبێ دادگاییكردنەكە لەئەسڵدا لەشوێنی رودانی تاوان بێ، بەلام دیارە بەمەبەست ھێنراوەتە ھەولێر چونكە دلنیا بوون كە تاوانێك لەگۆڕێ نیەو ھەر دادوەرێكی خاوەن ویژدان دادگایی بكات بێبەریان دەكات ، لەبەر ئەوەی كە دادگای تاوانەكانی دھۆك لە كەیسی ھاوشێوەدا و لەسەر ھەمان وەقائیع مامۆستا بەدەل بەرواری ئیفراج كردو لە ناوەرۆكی بریارەكەدس ئاماژەی بەوەدا كە ئەو كردەوانەی تۆمەتباری پێ حەواڵەی دادگا كراوە بریتیە لە رەخنەگرتن لە حوكمەت و ئاستی خزمەتگوزاریەكان و داواكردنی مووچە تاوان نین ودەچنە خانەی ئازادی رادەربرین و رەخنە گرتن و داواكردنی ماف و لەھەر رژێمێكدا كە ئیدیعای دیموكراتی و ئازادی رادەربرین دەكات رێپێدراون ، بۆیە دەسەلات بەتایبەتی سەرۆكی حوكمەت باش دەیزانی كە لە دادگای دھۆك یان ھەر دادگایەكی تر كە دادوەرەكەی خاوەن ویژدانی زیندوو بێت و باوەری بە سەربەخۆیی دادگا و سەروەری یاسا ھەبێ ئیفراجیان دەكات بۆیە ھێنایان بۆ دادگای تاوانەكانی ھەولێرو دادگای ئەسلی ئەو دادگایەش كەیسەكەی نەبینی و بلاویان كردەوە كە نەخۆشەو چوە بۆ چارەسەر لە دەرەوەی ولات و دادوەرێكی تریان كرد بەسەرۆكی دادگاكە
٢- دەست تێوەردانی زەقی دەسەلاتی سیاسی لە كەیسەكەدا بەتایبەتی سەرۆكی حوكمەت كە پێش حەفتەیەك لەبریاری دادگا خۆی خستە جێی دادگاو بریاری دەركرد كە ئەوانە تیرۆریست و جاسوس و تێكدەرن ئەوەش پەیامێك بوو بۆ دادگا
٣- دادگایی كردنەكە پەلەلە پەل و ھەلپروكاندن بوو ، لە دورۆژی یەك لەدوای یەك كێشەكە بەپەلە یەكلایی كرایەوە بێ ئەوەی دادگا خۆی جارێكی تر بەلفەكان تاوتوێ بكات و لەراستیدا ھەر بەناو دادگایی كردن بو چونكە ئیكتیفای كرد بە ئیجرائات و بەلگەكانی قۆناغی لێكۆلینەوەی سەرەتایی ، یەك شایەتی بانگ نەكردە بەردەم دادگا و تەنھا تیلاوەی وتەكانی پێشوی كردن كە لەقۆناغی لێكۆلینەوەلەبەردەمدادوەری ئاسایش دابویاب ، بەھەمان شێوەش بۆ بەلگە دەنگیەكان ، ھەرچەندە تۆمەتباران ئینكاریان كردبوو كە ئەو دەنگە ھی ئەوان بێ و داوایان كردبوو بنێردرێ بۆ شارەز بەلام دادگا ئەو داواكاریەی پشت گوێ خست ، تۆمەتبارانیش ھەموویان ئینكاریان لەتاوانەكان كرد
٤- وەرگرتنی وتەی نوێنەری ئەنجومەنی ئاسایش لە ھەردوو قۆناغی لێكۆلینەوەو دادوەری كە ئەو پێشھاتێكی مەترسیدارەو پێچەوانەی یاسایەو پیشینەی نەبوە لەكاری دادوەری لە عێراق و كوردستان دەبێ رێگای لێ بگیرێت چونكە دەزگای ئاساش وەك پۆلیس دەزگای زەبتی دادوەریەو ئەركی سۆراخ و كۆكردنەەەی بەلگەكانە لەو تاوانانەی كە بەگوێرەی یاسا دەكەونە دەسەلاتی خۆیان و ئەوان تەرەف نین لەدەعوای جەزائی و تنھا داواكاری گشتی نوێنەری مافی گشتیە ، دەبوایە دادگاو داواكاری گشتیش ئەوەیان قبول نەكردایەو رێیان پێنەدرایە لەناو ھۆلی دادبینیش بن ، كەچی بەپێچەوانەوە دادگا وتەی نوێنەرەكەی وەرگرتوەو لەھەموشی سەیرتر لە یەكێك لە برگەكانی حوكمی دادگادا كردویەتی بەخاوەن مافی مەدەنی و جەزائی و مافی بۆ پاراستوە بۆ داواكردنی قەرەبوو ، بەوەش دەزگای ئاساییشی كردۆتە تەرەف لەدەعواكەدا واتە بۆتە خەسم و حەكەم
٥- تۆمەتباران لەبەردەمی دادگا رایان گەیان كە روبەروی ھەرەشەو گورەشەو فشاری مادی و مەعنەوی و ئازاروئەشكەنجە بونەوە و ھەرەشەی ناموسیان لێكراوە ھەرچی وتویان بەزۆر پێیان وتراوە كە ئەوەش پێچەوانەی مادەكانی ١٢٦ و ١٢٧ و ٢١٨ ی یاسای بنەما دادگەریە سزاییەكانەو دەبوایە دادگا دەعواكە دوابخات ولێكۆلینەوە لەوبا نگەشانە بكات نەك پشتگوێیان بخات و ئەگەر راست بوو ئەنجامدەرانی بدات بەدادگا ، بەلام ھەموو ئەوانەی پشت گوێ خست و بەپەلەپروزێ حوكمێكی ناھەقی دەركرد
٦- تۆمەتباران ھەرچەندەپارێزەی ئەسلی خۆیان ھەبوە داوایان كردوە بە ئامادەبونی پارێزەرەكانیان ئیستیجواب بكرێن و وتەیان لێوەربگیرێ لە قۆناغی لێكۆلینەوەی سەرەتایی پاریزەرەكانیش داوای ئامادبونیان كردبوو بەلام رێیان لێگیرا لەكاتێكدا ئەو مافی خۆیانە بەگوێرەی ھەمواری دەقی مادەی ١٢٣ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەكان لەسالی ٢٠٠٣ لەلایەن پەرلەمانی كورستانەوەو دادوەر دەبێ پێش ئەوەی لێكۆلینەوە لەگەل تۆمەتبار بكات ، ئایا پارێزەری ھەیە یان نا ؟ئایا دەیەوێ پارێزەر بگرێ ؟ ئەگەر وتی بەلێ نابێ وتەی لێ وەربگیرێ تا پارێزەر ئامادە دەبێ ، بەپێچەوانەوە ئیستیجوابەكە پوچەلەو ئەگەر دانپیانانیش ھەبێ ھیچ بەھایەكی نیە لەروی یاساییەوە و دەبێ دادگا حیساب بۆ ئەو دانپیانانە نەكات و ھەدریان كات
٧- بێ سەروشوێن كردن و رێگرتن لە بینینی كەس و كاریان بۆ ماوەی زیاتر لە چوار مانگ لەكوێی قانون و یاسادا ھەیە غەیری رژێمە دیكتاتۆرو فاشیست و سەركوتكارەكان نەبێ لەكاتێكدا ئەوە مافی ھەموو راگیراوێكە
بەشی دوەم : پێشێل كاریە بابەتیەكان
لایەنی بابەتی دۆسیەكە لەم خالانەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە
گوایا شیروان شیروانی لەبەردەم دادوەری لێكۆلینەوە لەبەروارەكانی ١٧/٢/٢٠١٩ و ٨/١٠/٢٠٢١ دانی ناوە بەوەی كە زانیاری كۆكردۆتەوە لەسەر پیاوانی ئاسایش وەزعی زیندانەكان وێنەی كەسانی ئەمنی لەبادینان كە لەرێگای كەسێك بەناوی شەعبان حسێنەوە دەستی كەوتون
ھەروەھا شەعبان حسێن زانیاریشی داوەتێ لەسەر پیاوانی ئاسایش لە سەربازگەكانی سوپای توركیا لە بەعشیقە
ھەروەھا لەمانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٠ داوای لە شەعبان كردوە كە زانیاری پێبدات لەسەر بەرپرسی پاراستنی دھۆك و بەرێوەبەری ئاسایشی دھۆك
ھەروەھا وئنەی زیندانەكانی زركاو ئاكرێ و مەسیف سەلاحەدین وسپیلك و دورێی گرتوە و سەرچاوەی زانیاریەكانی ھەریەك لەتۆمەتبارانی ھەلاتو شێخ بلبل وجلال وایتھان سعید بوون
ئەوانە زانیاریان داوەتێ لەبارەی ئەو كەسانەی بەحیساب لە ناوچەی بادینان كوژراون
ھەروەھا
ئەم زانیاریانەشی لە پەیجی رێكخراوی ١٧ شوبات بلاو كردۆتەوە گوایا ئەو رێكخراوە رێكخراوێكی ئەجنەبیەو لەسویدە وەك نمونە بۆ پێشیل كاریەكانی مافی مرۆڤ لەو زیندانانەو لەلایەن ئەو كەسانەوە بێ ئەوەی ناوی كەس ھاتبێ
ھەروەھا تۆمەتێكی تر كە ئاراستەی شیروان كراوە كە لە قونسلیەی ئەمریكی لە ھەولێر بۆماوەی دووسەعات لەگەل سەندیكای پارێزەرانی ئەمریكی كۆبۆتەوەو بڕی پێنج ھەزار دۆلاری لێ وەرگرتون لەبەرامبەر ئەوەی زانیاریان بداتێ لەسەر كەیسی راگیراوەكان و ژمارەیان و وەناوی لێكۆلەرەووكان و كەوادری ئەمنیان
ھەروەھا زانیاری داوە پێیان لەسەر زیندانەكانی پیرمام و دھۆك و ئاكرێ و ھەولێر ئەم زانیاریانەشی داوە بە نەتەوەیەكگرتوەكان ورێكخراوی گەورە پارێزەرانی جیھان
ھەر لە بریارەكەدا دەڵێ كە ئەم كارانەی بەھاوكاری ھاوبەشەكانی كردوە ھەروەھا لایەنی دەرەكی و كونسولیات یارمەتیو پشتگری بون وە لەرێگای متابەعەكردنی لەسۆشیال میدیاو ھەروەھا بەشادری كردنی لە خول و راھێنانەكان لە كۆمەلێك ولات
ئەوەی جێی سەرنجە ئەمانەی خوارەوەیە
١- رێكخراوی ١٧ شوبات تەنھا پەیجێكەو كوردانی تاراوگە دروستیان كردوە بۆ بلاو كردنەوەی پێشێل كاریەكانی مافی مرۆڤ
٢- ناوی ھیچ ولاتێك نیە كە جاسوسی بۆكردبێ تەنھا ئەو زانیاریانەی كە پێشیل كاری مافی مرۆڤن ئەگەر راست بێ داویەتی بە یوئێن و بە سەندیكای پارێزەرانی ئەمریكی ئەوەش ناچێتە خانەی جاسوسی چونكە یوئێن بەرەسمی پئشیل كاریەكان كۆدەكاتەوە لەرێگای چالاك وانان بەھەمان شێوەش سەندیكا پارێزەران بەرەسمی لە عێراقەو چەندین بەرنامەی لەبواری مافەكانی مرۆڤ سەروەری یاساو دادوەری ئەنجامداوەو رێكخراوێكی مەدەنی پیشەییە
٣- تەنانەت خودی ئەو بابەتانەش كە لەسەر زاری خۆیەوە دراونەتە پال شیروان شیروانی گویا لەبەردەم دادوەری لێكۆلینەوەی ئاسایش دانی پیا ناون ، ئەوە ھەرچەندە تاوانیش تەشكیل ناكەن و دەچنە خانەی رادەربرین و رەخنە لەحوكمەت و چاودێری پێشیل كاریكان، لەگەل ئەوەشدا ھیچ بەلگەیەكی سلمێنەر نیە كە شیروان ئەو شتانەی كردبێ چونكە تەنھا وتەكەی خۆیەتی و بەھیچیتر پشت راست نەكراوەتەوە ، خۆشی لەبەردەم دادگا نكوڵی لەو وتانە كرد، وتیشمان ھەموو ئەو وتانە پوچەلن چونكە بە فشارو بەبێ بونی پارێزەر لێی وەرگیراون
٤-ھیچ كام لەشاھیدەكان یان نەھاتونە بەردەم دادگا بەخودی ھەولدەری نھێنیشەوە ، دادگا تەنھا وتەكانی لێكۆلینەوەی سەرەتایی خوێندۆتەوەو پشتی پی بەستون .
٥-جگە لەوە سەبارەت بە تۆمارێكی دەنگی كە ھەبوە تۆمەتبار وتویەتی ھی من نیە نە لەقۆناغی لیكۆلینەەی سەرەتایی نە لە كاتی دادگایی كردندا نەنێردراون بۆ شارەز ا یان بۆ تاقی گە بۆ پشكنی
٦-ھیچ بەشداریەك لەنێوان ئەو شتانەی دراونە پال شیروان كە تاوانیش نین لەگەل تۆمەتبارانی تر نیەو دادگاش ئاماژەی بەھیچ بەلگەیەك نەداوە
٧- سەبارەت بەوێنەگرتنی ھەر شوێنێك ئەگەر نەنوساربێ وێنەگرتن قەدەغیە ، رێپێدراوە ، ئەگەر نوسرابێتیش و یەكێك سەرپێچی بكات ئەگەر تاوانیش تەشكیل بكات تاوانی سەرپێچی یاساو رینمایی و فەرمانە بەگوێرەی مادەی ٢٤٠ لە یاسای سزادان نەك تاوانی تێك دانی ئاسایش
٨- سەبارەت بەتۆمەتی ھەر چوار تۆمەتبارەكەی تر تەنھا ئەوەیە گوایا لەرێی شیروان شیروانیەوە خراونەتە گروپی مانجەرو چات كردنو لەوێدا رەسم و ڤدێۆیان ئالوگۆركردوەو رەخنەیان لەحوكمەی گرتوە ، ھیچ شتێكی تری تیدانیە لەوە زیاتر
٩- واتە ھەر لەخودی ئەو بەلگانەی دادگا پشتی پێ بەستونو لە بریارەكەی خۆی باسی كردون، تۆمەتباران ھیچ تاوانێكیان نەكردوە كە ببێتە ھۆی تێكدانی ئاسایشی ھەرێم و ھیچ زانیاریەكی نھێنیان نەداوە بەھیچ دەولەتێك خودی بریارەكەش نەیتوانیوە خۆی لەوەلابدات كە مەبەستی تۆمەتباران دەستنیشان كردنی كەم و كوری پێشیل كاری و و خراپیەكانی حكومەتی ھەرێم بووەو حەیسیات و روداوەكانی دۆسیەكەو پاشخانی زیندانیانیش ئەوە پشت راست دەكەنەوە
ئەو كارانەش نەك ھەرتاوان نین لەرژێمێكدا كە خۆی بەدیموكراتی بزانێ بەلكو تەواوكەرو رێنیشاندەری حوكمەتن بۆ راستكردنەوەی ھەلەكان ، لەراستتیدا ئەوەی ئەوان نەك ھەر تاوان نیە بەلكو دەبوایە دەستخۆشیان لی بكرایە لەپای ئەوەی كردویانە وەك چالاكی مەدەنی
١٠ – بۆیە دەلێین دوای پیشاندانی ھەردولایەنی روالەتی و بابەتی كەیسەكە دەردەكەوێ كە كەیسێكی سیاسیەو داوا لەدادگای تەمیز دەكەین ھەلی بوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button