ئەمرۆ حەرەمی پیرۆز قەرەباڵغترین رۆژی بەرێکرد

لڤین:

سەرچاوەیەک بۆ رۆژنامەی عکاز لەکاتی پێدانی ڤیزەی عومڕە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین لادراوە.

دوای کەمکردنەوەی پابەندییە تەندروستییەکان و رۆژ بە رۆژ خەلکێکی زۆر لە هەموو وڵاتانەوە سەردانی سعوودیە دەکەن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی سونەتی عومرە.

سەرۆکی دەستەی کاروباری هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە عبدالرحمن السدیس لە لێدوانێکدا دەستخۆشی لە دیوانی مەلەکی و فەرمانگە حکومیەکانی سعوودیەی کرد کە توانیویانە ئاسانکاری زۆر ئەنجام بۆ عومڕەکاران ئەنجام بدەن و رایگەیاند لە ئێستادا هەر کەسێک بچێتە حەرەمی مەدینە و مەککەی پیرۆز بە هیچ جۆرێک پرسیاری ئەوەی لێناکرێت کە ئایا کارتی ڤاکسینی هەیە یان پشکنینی کردووە یاخود نا

هەر ئەمرۆ رۆژنامەی عکاز لەسەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی حەجی سعوودیە بڵاوی کردووتەوە کە دوای هەڵگرتنی لێکوڵینەوە لە وەرگرتنی ڤاکسین ئێستا منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵیش دەتوانن لەگەڵ دایک و باوکیان سەردانی هەردوو مزگەوتی مەککە و مەدینە بکەن.

رۆژنامەکە لەسەرچاوەیەکی تایبەت باسی لەوەیش کردووە کە ئێستا سعوودیە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و یاخود تەواوکردنی هەردوو ژەمەکەی لە کاتی پێدانی ڤیزە بە عومرەکاران هەڵگرتووە و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە یاخود هەردوو ژەمەکەیان تەواو نەکردووە دەتوانن بچنە ناو حەرەمی مەککەی پیرۆز بۆ هێنانەوەی عومڕە بە مەرجێک تووشی کۆرۆنا نەبووبن.

پێشتر هەر کەسێک سەردانی حەرەمی مەدینە و مەککەی پیرۆزی کردبا لەلایەن بەرێوەبەرانی ئەو شوێنانەوە داوای کارت و رێککارە تەندروستییەکانیان لێدەکرێت بە هەڵوەشانەوەی ئەم بڕیارەیەش سعوودیە گەورەترین ئاسانکاری بۆ عومڕەکاران ئەنجام دەدات و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا و بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز زۆرترین کەس سەردانی سعوودیە بکەن بە مەبەستی بەجێگەیاندنی سوونەتی عومڕە.

هەر ئەمرۆیش لە پەخشی راستەوخۆی هەردوو کەناڵی قورئانی پیرۆز تایبەت بە مەککەی پیرۆز و سوونەت تایبەت بە مەدینەی پیرۆز قەرەباڵغییەکی بێ وێنە لە هەردوو حەرەمی پیرۆزی مەککە و مەدینە بینرا کە ئەمەیش لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەم شێوەیە نەبینراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button