كازمی پەیامی هاوشێوەی پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامیکی بڵاو کردەوە و تیادا دەڵێت ئەو ئەركەی لە پێناوی خزمەتكردنی گەلی عێراقی مەزندا پێمان سپێردرابوو جێبەجێمان كرد.
مستەفا کازمی هاوشێوەی پەیامی ماڵئاوایی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیادا دەڵێت: ئەو ئەركەی لە پێناوی خزمەتكردنی گەلی عێراقی مەزندا پێمان سپێردرابوو جێبەجێمان كرد.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتویەتی، بۆ بەرژەوەندی عێراق سازشمان لەسەر رارایی و كەمتەرخەمی نەكردووە. بەرژەوەندی خۆمانمان پێش بەرژەوەندی گەلەكەمان نەخستووە.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی ڕابردوو بڵآوکرایەوە کە موقتەدا سەدر، ناویکی نویی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق خستووەتە بەردەم لایەنەکان.
کازمی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: نەچوینە ناو مشتومڕو موزایەدەكانەوە و نیشتمانمان گەیاندە هەڵبژاردنێكی پاك و ئازاد. سەرەڕای بەربەست و ئاڵنگاریە ناوخۆیی و دەرەكییەكان. پێگەی عێراقمان بەسەربەرزییەوە گەڕاندەوە بۆ كۆمەڵگەی ئیقلیمیو نێودەوڵەتی.
ئەوەسی وتووە: رێگای نەهێشتنی گەندەڵی و گەندەڵكارانمان كردەوە و دەوڵەتمان لە چنگی نادەوڵەت رزگاركرد. تیرۆرو شانەكانیمان بێدەنگ كرد بە پشتیوانی پاڵەوانەكانی هێزە سەربازیی و ئەمنیی و هەواڵگرییەكانمان.
لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەشکردووە: ئەو هێزو حیزب و كەسایەتییە نیشتمانییانەی كە پرۆسەی هەڵبژاردنی دیموكراتیانە هێناونیەتە پێشەوە ئەمڕۆ بەرپرسیارێتی پاراستنی رێبازی نیشتمانیان دەكەوێتە ئەستۆ لە رێگەی كۆتاییهێنان بەو قەیرانانە.