ئێران بە بێ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن ناکەین لەگەڵ ئەمریکا

لڤین:

نوێنەری خەڵکی تاران لە مەجلیس وتی: تا کاتێک کە هەموو گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی هەڵنەوەشێتەوە، ڕێککەوتن ناکرێت.

ئیسماعیل کەوسەری سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا ڕایگەیاند:” ئەمریکییەکان لە ڕێککەوتنی ناوەکی بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکرد و بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەندی هیچ یەکە لە بەڵێنەکانیان نەبوون.”

ناوبراو وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکا سەلماندیان دا کە تەنانەت پابەندی واژۆ و بەڵێنەکانیان خۆیانیش نین و لە ڕێککەوتن ناوەکی چوونە دەرەوە. ئەوان بۆ ئەوەی کە بگەڕێنەوە ڕێککەوتن، ئەبێ پابەندی بەڵێنەکانیان بن.

هەروەها وتی : لەلایەکی تریشەوە، ئێمە بۆ ڕۆژاوایەکانمان سەلماند کە ئەبێ ڕێز لە ڕێککەوتن و بەڵێنەکانی خۆیان بگرن و پابەند بن. مسۆگەر کردن و تاقی کردنەوەی ڕاست و درۆیی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ئەو بوارەوە گرنگە کە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەندامی ڕێککەوتن پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون و ئێمە ئەم جارە ئەبێ بۆ قسەکانیان گەرەنتی وەربگرین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button