پۆتین ڕەزامەندی دەربڕی بۆ بەشداری کردنیان
16 هەزار کەس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانەوێت دژی ئۆکراینا شەڕ بکەن

لڤین:
سەرۆکی ڕووسیا ڕەزامەندی سەرەتایی نیشاندا بۆ بەشداری کردنی خەڵکانی خۆبەخش لە شەڕی ئۆکراینادا و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت 16 هەزار کەس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەرات داوایان کردووە بەشداری ئەو شەڕە بکەن.
ڤلادیمیر پوتین لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی رووسیا وتی: ئەگەر کەسانێک هەن کە دەیانەوێت بە خۆبەخشانە بەشداری بکەن، بەتایبەتی ئەگەر پارەیان نەوێت بۆ هاتن، بەڵام بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە دۆنباس دەژین، پێویستە یارمەنتیان بدەین.
وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگی شۆیگو لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 16 هەزار خۆبەخش لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە ئامادەن بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بکەن.