پێشبینیەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمرۆ و سبەینێ

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان پێشینییەكانی كەشوهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمڕۆو سبەینێ بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ هەیینی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان .
سبەینێ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی نیمچەهەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە پارێزگای دگۆک نمەباران دەباریت و لە هەندیک کاتدا دەبێتە بارانی تەواو.