وەزیری بەرگری ئۆکرانیا: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی زیاترە لە قوربانیانی سەربازی

لڤین:
وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ ڕایگەیاند:” هێزەکان ڕوسیا هاوڵاتیانی مەدەنییان زیاتر کوشتوە وەک لە سەربازەکانی ئۆکرانیا.
وتیشی ” دەمەوێت ئەمە نەک تەنها لە کیێڤ بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا ببیسترێت.”
لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیدا لە شاری دنیپرۆی ناوەڕاستی ئۆکرانیا خزمەتگوزاری بەپەلەی شارەکە وتی بەهۆی سێ هێرشی ئاسمانییەوە بۆ سەر شارەکە لانی کەم کەسێک گیانی لەدەستداوە، وتیشی هێرشەکان ناوچەیەکیان کردۆتە ئامانج کە نزیک بووە لە باخچەیەکی منداڵان و بینایەکی نیشتەجێبوونەوە.