ئەردۆغان و بایدن 45 خولەک بە تەلەفۆن قسەیان کرد

لڤین:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدا و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئۆکراینا کرد.
میدیایاکانی توركیا رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئەنجامداوە و له‌باره‌ی هێرشی رووسیا دژی ئۆكراینا و په‌یوه‌ندییه‌كانی تورکیا و ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی میدیاکان پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان ئه‌ردۆغان و بایدن 45 خوله‌كی خایاندووە، بەڵام ناوەرۆکی پەیوەندیەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەمرۆ بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆکراینا لە شاری ئانتاڵیائەنجامدرا و بەگوێرەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەردوو وەزیرەکە کۆبونەوەکە بێ ئەنجام بووە.