شێرکۆ جەودەت: حكومه‌تی هه‌رێم پلانی نیه قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات

لڤین:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم پلانی نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی خۆی بویستایه ده‌یتوانی له‌ڕێگه‌ی دانانی پاڵاوگه‌ی پێویست سوته‌مه‌نی به كه‌مترین نرخ بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی برێكی زۆر له نه‌وت و كانزاكانی ژێرزه‌ویه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌توانێت پاڵاوگه‌ی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین و گاز‌و نه‌وتی سپی ئاماده‌بكات و خۆی سوته‌مه‌نی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.
د. شێركۆ ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم پلانی نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی هه‌رێم و ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی خۆی بویستایه ده‌یتوانی له‌ڕێگه‌ی دانانی پاڵاوگه‌ی پێویست سوته‌مه‌نی به كه‌مترین نرخ بۆ هاوڵاتیان دابین بكات، نه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهانی لێره‌ش نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی به‌رزبكاته‌وه و هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه مامه‌ڵه بكات كه خاوه‌نی یه‌ده‌كی نه‌وتی ژێر زه‌وی نین.