لیزا فەلەکەدین کاکەیی: حکومەت لە داهاتی نەوت ئەمرۆ نزیکەی 23 ملیار دیناری ناردووە بۆ سلێمانی

لڤین:
پەرلەمانتارێکی پارتی ڕایگەیاند، حکومەت لە داهاتی نەوت ئەمرۆ نزیکەی 23 ملیار دیناری ناردووە بۆ سلێمانی بە مەبەستی دابەسکردنی موچەی وەزارەتی تەندروسی لەو سنورە.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: بەپێی بەدواچوونەکانم هەر ئەم بەیانییە بڕی 22 ملیار و 900 ملیۆن دینار لە داهاتی نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری نێدراوە بە مەبەستی دابەشکردنی موچەی کارمەندانی وەزارتی تەندروستی لەو سنورە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەسڵێت: نازانرێت بۆچی تا ئێستا بانکەکانی سلێمانی بەبیانووی نەبوونی سیولە لە بانکەکان موچە دابەش ناکەن؟!
ئەو دەشپرسیت: ئایا بۆ ئەوەیە هاوڵاتیان خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دژی حکومەت دەرببڕن؟ یان ئەمەش پیلانێکی دیکەی سزادانی خەڵکی سلێمانیە لە لایەن کاربەدەستانی ئەو شارەوە؟