بەردەڕەش.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون

لڤین:
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای بەردەڕەش 11کەس برینداربوون
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای بەردەڕەش لە جادەی گشتی نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی کەلەک نزیک گوندی گردەپان ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا کە بووە هۆی برینداربوونی 11 کەس و زیانی زۆریش بەر هەردوو ئوتومبێلەکە کەوت.