بە هۆی سوتانی کۆشکی کارمەندانی هاتووچۆ دوو کەس دەستگیرکران

لڤین:

کۆشکێکى کارمەندانى هاتوچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی سوتێنرا و پۆلیسیش دوو کەسى لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ  پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی سوتاندنی کۆشکی سەرشەقامی كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوراچرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەماوەیەكی كەمدا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن .

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ه ، ع ، ع) و (س ، ع ، ق ) بەبڕیاری بدادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button