سبەینێ پارەی بەشێک لە مامۆستایان دابەشدەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند:”سبەی پێنجشەممە، پارەی وانەبێژی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە سەرف دەکرێت.”

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، “مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە سبەی پێنجشەممە بەرواری 10/3/2022 سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی ”

لە ئاگادارییەکان هاتووە، “پارەی وانەبێژی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە بۆ مانگی 1 ی ساڵی 2022 سەرف دەکرێت “.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button