قوباد تاڵه‌بانی پڕۆژەی خزمەتی راگەیاند

لڤین:
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران: پڕۆژه‌ی خزمه‌ت ژێرخانێكه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌لكترۆنی، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت، كه ئامانج لێی نه‌ھێشتنی گه‌نده‌ڵی و كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆتین و باشتر پێشكه‌شكردنی خزمه‌ته‌كانی حكومه‌ته به ھاوڵاتیان، قوباد تاڵه‌بانی بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی.
له‌مه‌ڕاسیمێكدا كه‌ئه‌مڕۆ 9ی ئازار له‌ھه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێكی حكومی، قوباد تاڵه‌بانی بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه چه‌ند به‌ڕێوبه‌ر و به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی كه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت توانیویانه كاروباری فه‌رمانگه‌كانیان به سیسته‌ماتیك بكه‌ن وخزمه‌تی باشتری ھاوڵاتیان بكه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له وتارێكدا كه‌له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به گرنگی پڕۆژه‌ی خزمه‌ت دا كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی به‌دیجیتاڵ كردنی حكومه‌ت و ده‌ربازبوونه له میكانیزمه كلاسیكه‌كه.
سه‌باره‌ت به گرنگی پڕۆژه‌كه، وتی: له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌توانین كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی نه‌ھێڵین و له‌ڕێی پۆرتاڵی خزمه‌ته‌وه ( https://services.gov.krd ) خزمه‌تخواز ده‌توانێت ھه‌موو زانیاری و پێویستییه‌كانی ھه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك بزانێت له ھه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ھه‌روه‌ھا وتی: جگه له‌وه‌ی له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه ده‌توانین حكومه‌ت به‌دیجیتاڵی و سیسته‌ماتیك بكه‌ین، رۆتینیش كه‌م ده‌كرێته‌وه و له‌قۆناغه‌كانی داھاتوودا كار بۆ به‌گه‌ڕخستنی سیسته‌می یه‌ك په‌نجه‌ره‌یی ده‌كه‌ین بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی ھاوڵاتیان له‌ڕێی ئه‌م پڕۆژه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه ژێرخانێكه بۆ دروستكردنی حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئه‌لكترۆنی.
قوباد تاڵه‌بانی دووپاتیشیكرده‌وه: كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه له‌پێناوی باشتر پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ته‌كانی حكومه‌ت به‌ھاوڵاتیان.
دوای ته‌واو كردنی وتاره‌كه‌ی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشییه به‌ڕێوبه‌ر و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان و ھانی دان به‌رده‌وام بن و داوای كرد كه ھه‌موو به‌رپرسه حكومییه‌كانی تر كار له‌سه‌ر به‌سیسته‌ماتیك كردنی فه‌رمانگه‌كانیان بكه‌ن و خزمه‌تی باشتری ھاوڵاتیان بكه‌ن.