لێخۆشبوونی 15٪ی قەرزی کارەبای هاوڵاتیان درێژکرایەوە

لڤین:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بە رێژەی لە (15٪) درێژکرایەوە.
لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کە واژۆی وەزیری بەسەرەوەیە هاتووە، فەرمانی درێژکردنەوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کرێی هاوبەشانی کارەبا بە رێژەی (15%) لە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران لەمڕۆدا دەرکراوە.
وەزارەتەکە لە نوسراوەکەیدا کە ئاراستەی سەرجەم بەریوەبەرایەتیە گشتییەکانی کردووە ئاماژەی بەوەکردووە، لێخۆشبوونەکە لە رۆژی (2022/3/10) تا رۆژی (2022/5/31) کاری پێ دەکرێت.