سبەینێ دەست بەدابەشکردنى موچە دەکرێت

لڤین: 

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وادەی دابەشکردنی موچە دیاری کراوە و بڕیارە لە سبەینێوە دابەسکردنی موچە دەست پێ بکات. 

وەک پێستر لڤین ئاشکرای کردبوو ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لە بارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران کراوە و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە دابەشکردنی موچە دەست پێ بکات.

زانیاریەکانی لڤین ئاشکرای دەکەن ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپاردووە کە لە سبەینێوە دەتوانن دەست بە دابەشکردنی موچە بکەن، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی بڕیایر کۆتایی نەداوە بە دابەشکردنەکە لە سبەینێدا.

پێشتر لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئابوری وەزارەتی دارایی راسپێردرا بۆ ئەوەی ئامادەکاری دابەشکردنی موچە بکات، بەڵام بڕیاردان لە دابەشکردنی موچە هیڵدرابویەوە بۆ کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button