شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان پێشینییەكانی كەشوهەوای پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بارانی بە لێزمە دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ سبەینێ پێنجشەممە پێشبینی کردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارین باران لە کاتەکانی بەیانی زوودا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button