وەزیری بازرگانی هەرێم: خۆراک لە هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە

لڤین:

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خۆراک لە هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە، دڵنیایی دەدەمە خەڵک کە خۆراکێکی یەکجار زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و کۆگاکانمان بەردەوام پڕن لە خۆراک.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند “شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا کاریگەری کردووە لەسەر بابەتی خۆراک لە هەموو جیهان، لە نێویشیاندا هەرێمی کوردستان، لەبەرئەوەی زۆربەی خۆراکەکان کە بۆ کوردستان دەهات وەک ئارد و زەیت و نیسک و نۆک و ئەوخواردنانە لە ڕێگای ئەو شوێنەوە (ئۆکراینا و ڕووسیاوە) دەهات، بێگومان لە شوێنی تریش دەهات بەڵام زۆرینەی لەو شوێنەوە بوو، ئەوەش وەک دەزانرێت کاریگەری ئەو شەڕە وایکردووە ئەو خۆراکانەی لەوێوە دەهات کەمبکرێتەوە”.

ئەو دەڵێت دوای سەردانی بۆ کۆگاکانی هەولێر “دڵنیایی دەدەمە خەڵک کە خۆراکێکی یەکجار زۆر لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، چ ئەوانەی ناو کەرتی تایبەت چ ئەوانەی وەزارەتی بازرگانیش خۆراک بۆ کۆبونی خۆراک دابین دەکات، هەر ئێستا دابەشکردنی شەکر و دۆشاو و زەیت و ئارد و برنج نیسک و نۆک وا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بۆ سەر بریکارەکان لەوێش بۆ هاوڵاتیان”.

کەمال موسلیم وتیشی “لە لایەن حکومەتی عێراقیشەوە بڕیارێک دەرچووە کە هەموو مانگێک ئەو خۆراکانە بێت، وە لە مانگی ڕەمەزانیشدا دوو جار بەشە خۆراک بدرێت بە هاوڵاتیان، جگە لەوەش هەندێک دەنگوباس و زانیاریمان پێگەیشتووە کە ڕێککەوتن کراوە لە نێوان ڕووسیا و تورکیا تا ڕێگە بە باخیرەکانی هەڵگری مەوادی خاوی زەیت بدرێت تا بێتە تورکیا و لەوێشەوە بۆ بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان”.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم وتیشی: لەسەر ئاستی جیهان نرخی خۆراک گرانبووە، بەڵام دڵنیایی دەدەینە خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ڕێگریمان لەوە کردووە ئەم دۆخە بقۆزرێتەوە بە شێوەیەکی نایاسایی نرخ گران بکەن، لەبەرئەوە داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لەبەرئەوەی خۆراک ئەوەندە زۆرە هێندە لەخەمدا نەبن بچن خۆراک زیاد لە پێویستی خۆیان دابین بکەن، هەر بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ خۆراک بکەن کە پێشتر کردویانە.

موسلیم باسی لەوەشکرد “حکومەتی عێراق بۆ ڕێگری کردن لە بۆشایی خۆراک کە دروست نەبێت، بڕیاری داوە مانگانە بێ دواکەوتن لە کاتی خۆی بەشە خۆراک بنێرێت بۆیە کۆگاکانمان بەردەوام پڕن لە خۆراک، خۆ ئەگەر هیچ خۆراکێکیش نەیەت کە شتی وا ڕوونادات ئەوا تا خۆراک لە کۆگاکاندا زیاترە لە پێویستی خەڵک بۆ تا دوای مانگی پێنج”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button