لە سلێمانی دابەشکردنی بەشەخۆراكی مانگانە دەستپێدەکات

لڤین: 

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشی پێویستی خۆراك لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاو) لە كۆگاكاندا هەیەو دەست بەدابەشكردنی ئەو خۆراكانە بۆ مانگی یەك بەسەر هاوڵاتیاندا كراوە.

ئەمرۆ 9/3/2022 ئاوات محەمەد،قائیمقامی سلێمانی بە هاوڕێیەتی ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی سەردانی كۆگانی خۆراكی سلێمانییان كرد.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، دڵنیابونەتەوە لەوەی بەشی پێویستی خۆراك لە (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاو) لە كۆگاكاندا هەیەو دەست بەدابەشكردنی ئەو خۆراكانە بۆ مانگی یەك بەسەر هاوڵاتیاندا كراوەو دواتریش مانگەكانیتر دابەشدەكرێت و هیچ كێشەیەك لە بڕی خۆراكدا نییە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كوالێتییان زۆر باشە.

وتیشی لیژنەكانی قائیمقامیەت و لیژنەكانی چاودێری بازرگانی بەردەوام چاودێری بازاڕ دەكەن، بەدەر لەوەی كە بە رێژەیەك نرخی خۆراك لە دونیادا بەرزبووەتەوە رێگا نادەن بازرگانان و فرۆشیارانی خۆمان نرخەكان زیاتر بەرزبكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button