ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ لەبارەی دابەشکردنی موچە بڕیار دەدات

لڤین:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆدەبێتەوە گفتوگۆی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لە بارەی تەوەرەکانی گفتگۆی کۆبونەوەکەش فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کردووەە کە کۆبونەوەکە بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدرێت.

ھەرچەندە فەرمانگەکە باسی ئەوەی نەکردووە کە ئەنجومەنی وەزیران باس لە دابەشکردنی موچە بکات، بەڵام لە کۆبونەوەی ئەنجومونی ئابوری بابەتی کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات بۆ کۆبونەوەی ئەمرۆی حەنجومەنی وەزیران دیاریکرا بوو.

فەرمانگەکە دەڵێت لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ سەبارەت بە بڕیاری دادگای باڵای فیدڕالی تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.

– خستنەڕووی پوختەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابوری ژمارە (٥) لە ڕۆژی ٥ی ئاداری ٢٠٢٢ تایبەت بە پەسەندکردنی ڕاپۆرتی لیژنەی پێداچوونەوەی ڕسوومات.

– خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەبارەت بە لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکڕانیا لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان و گەنم.

– بابەتی دەستی کاری بیانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی جێگرتنەوەیان بە دەستی کاری خۆماڵی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button