وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 65ھاوڵاتی عێراقیمان لە ئۆکراینا گواستەوە

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 65 هاوڵاتی عێراقی لە شارەكانی خاركیڤ و سومیی ئۆكراینا گواستراونەتەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاند “باڵێۆزی کۆماری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا و ئیدارەی ناوخۆیی شاری سومی، توانی نزیکەى 60 هاوڵاتی عێراقی لە شارەکە ڕزگار بکات کە گەمارۆ درابوون، تێیدا منداڵ وژن و پیاوی بەتەمەنیشی تێدایە.”

وتەبێژی وەزارەتەکە دەشڵێت، “باڵێۆزخانەکە توانی خێزانێکی تری پێنج کەسی کە منداڵێکی 20 ڕۆژەیان پێیە لە شاری خارکیڤ ڕزگاربکات کە ئێستا شەڕ و پێکدادانی قورس تێیدا بەردەوامە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button