میدیای گۆڕان: پارتی داوایەکی بەپەلەی مەسعود بارزانی دەنێریت بۆ بافڵ تاڵەبانی

لڤین:

پارتی داوایەکی بەپەلەی مەسعود بارزانی دەنێریت بۆ بافڵ تاڵەبانی و ناوی کاندیدی هاوبەش بۆ یەکێتی پێشنیاردەکات.

بەپێی زانیاریەکانی میدیای فەڕمی بزووتنەوەی گۆڕان، پارتی لەڕێگەی سەرکردەیەکی باڵاوە، پەیامێکی مەسعود بارزانی بۆ بافڵ تاڵەبانی ناردوە و داوادەکات پێش کۆتایهاتنی وادەی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، یەکێتی بەرهەم سالح بگۆڕێت و لەسەر کاندیدی هاوبەش ڕێکبکەون.

بەپێی زانیاریەکانی میدیای گۆڕان پارتی بە ڕەزامەندی مەسعود بارزانی، پێشنیاری بۆ یەکێتی کردوە (مەحمود عوسمان) کاندیدی هاوبەش بێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵام تائێستا یەکێتی رەزامەند نیە بە پێشنیازەکەی پارتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button