لە تورکیا (٨٦) کەس دەستگیرکران

لڤین:

دادگای تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ (١١٠) کەس دەکرد، بەتۆمەتی لایەنگریان بۆ فەتحوڵڵا گولەن.

بە گوێری هەواڵی میدیاکان لە پاش دەرچوونی بڕیاری دادگا هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێ شەمە لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا کە لە (٣٩) پارێزگای تورکیا بەڕێوەچوو ، زیاتر لە (٨٦)کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ” فەتحوڵڵا گولەن”.

شایەنی باسە لە دوای کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی (٢٠١٦) لە تورکیا هەتا ئێستا هەزاران کەس زیندانی کراون و یاخود لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، زۆربەی چاودێرانیش پێیان وایە ڕودانی ئەم کودەتایە چەکێکی باشبوو بۆ ئەردۆغان تاوەکو پاکتاوی نەیارەکانی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button