پارتی کارتێکی نوێ دژی یەکێتی و گۆڕان ڕادەکێشێت

لڤین: 

پارتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەخاتە بەرباس و دەیەوێت لە گەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەویش ئەنجام بدرێت. 

سەرچاوەیەک لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە لڤین پرێسی ڕاگەیاند، پارتی لە ئێستادا سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەیەوێت گوشاری زیاتریش بخاتە سەر گۆڕان و یەکێتی.

ئەو ڕوونیکردەوە مەکتەبی سیاسی بۆ ناچارکردنی یەکێتی و گۆڕان بە کارنامەکانی لە پەرلەمانی کوردستان و عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دەخاتە بەرباس.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیکردەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە وادەیی یاسایی خۆی تێپەڕی کردووە بەڵام یەکێتی و گۆڕان دڵخۆش نین بەم دۆخەیانەوە بەشداری هیچ هەڵبژاردنێک بکەن، بەڵام پارتی و نەوەی نوێ دەیانەوێت هەردوو هەڵبژاردنەکە پێکەوە ئەنجام بدریت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button