جۆ بایدن هاوردەکردنى نەوتی ڕوسیای ڕاگرت

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا هاوردەکردنی نەوت و گازی روسیای بۆ وڵاتەکەی راگرت و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەنگاوەش کاریگەری گەورەی لەسەر ئابووریی روسیا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی رایگەیاند: “هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی روسی ڕادەگرین، ئەوە واتای ئەوەیە کە نەوتی روسیا چی دیکە لە بەندەرەکانی ئەمریکا قبوڵ ناکرێت و بەم جۆرەش خەڵکی ئەمریکا زەبرێکی دیکەی کوشندە لە پووتین دەدات”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی داوە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدابوو لە ڕاگرتنی نەوتی ڕوسیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button