وەزیری خویندنی باڵا: لە ناو مامۆستایاندا ڕێژەی ئافرەتان تەنها (33٪)یە

لڤین:

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند (57٪)ی خوێندکارانی زانکۆکان لە ڕەگەزی مێ پێک دێن، بەڵام لە ناو مامۆستایاندا ڕێژەی ئافرەتان تەنها (33٪)یە.

ئارام محەمەد قادر لە ڕێوڕەسمێکى تایبەت بۆ ژنانی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێکخرابوو وتى ” کایەی ئەکادیمی بەبێ بەشداری کارایی خانمان لاسەنگ و نایەکسان و نادروستە”.

وەزیری خویندنی باڵا وتیشی: لەناو خوێندنی باڵا پێویستمان بە بیر و هزری خانمانە کە بەداخەوە لە ئێستادا بیری پیاوانە باڵادەستە”، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە.

ڕایگەیاند: لە کاتیكدا لە (٥٧٪)ی خوێندکارانی زانکۆکان لە ڕەگەزی مێ پێک دێن، بەڵام لە ناو مامۆستایاندا ڕێژەی خانمان تەنها (٣٣٪)یە، لە سەرکردایەتی دامەزراوە ئەکادیمییەکاندا ڕێژەکە یەکجار کەمە. بۆیە لە خوێندنی باڵا پێویستمان بە بیرو هزری خانمانە.

ئارام محمد قادر: ٨ی مارس چەندە ڕۆژی یادکردنەوەو بەسەرکردنەوەی خەبات و تێکۆشانی بزوتنەوەی ژنانە لە دنیادا، چەندە ئاوڕدانەوەیە لە ڕابردوو لە مێژو، ئەوەندەش چاوبڕینە لە ئاسۆی ئایندە، بۆ ئەمەش وتى: ژنان لە دێرزەمانەوە ڕۆڵی گەورەیان لە شۆرشەکانی گەلەکەماندا بینیوە، چ وەک دایک، چ وەک تێکۆشەر و پێشمەرگە لەسەردەمی دوای ڕاپەڕینیشدا ڕۆڵی گرنگ و مێژووییان گێڕاوە کە ئەمانە دەستکەوتی گەورەن و بەرهەمی خەباتی بزوتنەوەی ژنانن، بەڵام هێشتا کاروانەکە درێژەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button