بەغداد پارەی بۆ هەرێم نارد

لڤین:

پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم كرا و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند:” ئەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە لە بیتاقەی (935 تاوەكو 120) ڕۆژی چوار شەممە 9-3-2022 سەردانی سایلۆكە بكەن.”

ڕاشیگەیاندووە، چەكی شایستە داراییەكانیان بۆ ساڵی 2021 خەرج دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button