یەكێتی مامۆستایان: هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێم

لڤین:
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ” ئەگەر دواكەوتنی مووچە بەردەوامبێت ئەوا هەڵوێستی توند دەگرنەبەر تا راگرتنی دەوامی خوێندنگەكان و حكومەتی هەرێمیش بەپرسیارە لەژیان و گوزەرانی خەڵك و دواكەوتنی مووچە.”
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: لەساڵی 2014ەوە دواكەوتنی مووچە بەردەوامە و حكومەتی هەرێم بەپرسیارە لەژیان و گوزەرانی خەڵك و دواكەوتنی مووچە، هیچ پاساوێكیش بەهۆكاری دواكەوتنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران نازانین.
ئەوەشیان خستەڕوو: حكومەتی هەرێم بەزوترین كات دەستبەدابەشكردنی مووچە بكات و چیتر مووچە دوانەكەوێت، ئێمە نەناردنی 200 ملیاری بەغدا بەپاساوی دواكەوتنی مووچە نازانین، چونكە دەبێت حكومەت كارەكانی خۆی جێبەجێ بكات.
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راشیانگەیاند: بە دواكەوتنی مووچە هەڵوێستی توند دەگرینەبەرو ئیتر كاتی دان بەخۆداگرتن كۆتایی دێتن و ئەوەش زیان بەر پرۆسەی پەروەردە دەگەیەنێت، نەك داوای مووچە دەبێت بابەتی پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایانیش یەكلای بكرێتەوە، هەروەها بابەتی مامۆستایانی گرێبەستیش یەكلای بكرێتەوە.”
لەبەشێكی تری كۆنگرەكەدا باسیان لەوەكرد: پرۆسەی پەروەردە كۆمەڵێك گرفتی هەیە، ئەگەر دواكەوتنی مووچەش وا بێت ئەوا روبەڕووی كۆمەڵێك گرفتی تر دەبێتەوە، بەتایبەت راگرتنی دەوام كە بەیەكجاری پرۆسەی پەروەردە رادەگرێت.”