قەزای کەلار.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کارگوزارێکی پاککەرەوە گیانی لە دەستدا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، کارگوزارێکی پاککەرەوەی یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە دەبێتە ژێر ئەوئۆتۆمبێلەوە کە خۆڵ و خاشاکی پێهەڵدەگرن بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 8 ی ئازاری 2022 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، لەنزیک بازاڕی کەلار لەگەڕەکی بنگرد لەڕوداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلان کارگوزارێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای گاردین دەبێتە ژێر ئەوئۆتۆمبێلەوە کە خۆڵ و خاشاکی پێهەڵدەگرن بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.”
هەرلە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، ”ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە بەڕەگەز عەرەبە و لەدایک بوی ساڵی (1970)ە، دانیشتوی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلار بووە.”
ئاماژەی بەوەش کردوە، ”شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ ڕاگیراوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە.”