ئیسرائیل و ئەمریکا پشت دەکەنە پارتی

لڤین:

محەمەد لکاش ئەندامی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی ڕایگەیاند، لادان و دژایەتی کردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی ڕووداوێکی مەترسیدارە و جەختی کردەوە لەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل پشت لە پارتی دەکەن .

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میهری ئێرانی محەمەد لکاش ئەندامی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی ڕایگەیاندوە، کە دژایەتی کردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و قبوڵ نەکردنی و هەروەها هێرش بۆ سەر ئەندامانی ئەو دادگا و سووکایەتی هەندێک لە ئەندامەکانی پارتی بە دادگا ، نیشانەی پێشهاتی مەترسیدار و قووڵە.

محەمەد لکاش وتیشی: پارتی لە ڕابردوودا لەگەل پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز و یاساکانی فیدراڵی لە عێراق نیە و دژایەتی کردووە.

هەروەها وتیشی : ئیسرائیل و ئەمریکا پشتی پارتی وەکو هاوپەیمانەکانی دیکەیان بەر دەدەن. هەر بۆیە لەسەر یاری کردن لەگەڵ ئاگر و ژێر پێ نانی دەستوور و یاساکانی دیکەی وڵات هۆشداریی دەدەینە پارتی دیموکراتی کوردستان .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button