كوێستان محه‌مه‌د بڕیارێكی له باره‌ی كارمه‌ندانی ژنه‌وه ده‌ركرد

لڤین:
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی 8 ی مارسه‌وه، بڕیاریدا، به پێشخستنی سه‌ره‌موچه بۆ ماوه‌ی مانگێك به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ژنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه واژۆی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی له‌سه‌ره و ئارسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ژنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كراوه تێیدا هاتوه، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی 8ی مارسی رۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه، وێڕای پیرۆزبایی بۆ ماندوبونتان له راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك، سوپاس و پێزانینتان ئاراسته ده‌كه‌ین و نمونه‌تان زۆربێت.
بڕیاردراوه به‌پێدانی پێشخستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌موچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه
ئاماژەی بەوەش کردوە ، بڕیاردراوه به‌پێدانی پێشخستن بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌موچه و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه.