سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: له‌ڕوم نه‌هات شتێك بنوسم بۆ هەشتی مارس

لڤین:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند، شەوی رابردو زۆر بیری كردوه‌ته‌وه به‌ڵام لەڕوی نەهاتووه راگەیه‌نراو بۆ 8ی مارس بنوسێت.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له‌وتارێكی تایبه‌ت به 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان، له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند “هه‌رچه‌نده وه‌كو ژنێك نامه‌وێت به‌بێئومێدی ده‌ستپێبكه‌م، به‌ڵام ئه‌مشه‌و زۆر بیرم كرده‌وه له‌وه‌ی كه چی بنوسم؟ راگه‌یه‌ندراوێك یان به‌یاننامه‌یه‌كمان هه‌بێت راستی له‌ڕوم نه‌هات شتێك بنوسم، نه‌مزانی چی بنوسم”.
ئەو دەڵێت هەر له‌به‌رئه‌وه “به‌وه‌ده‌ستپێده‌كه‌م، 8ی مارس به‌هه‌موو وتار و بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانییه‌وه بۆخۆتان، به‌ڵام رۆژه‌كانی دیكه‌ی ساڵی بده‌نه‌وه به ژنه‌كانی وڵاته‌كه‌مات و هه‌رێمه‌كه‌مان، بمانده‌نه‌وه به‌بێ هه‌ڕه‌شه و به‌بێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و كه‌رامه‌ت و كار و هه‌ڵوێستمان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “زۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی جیهانیه و له‌ناوچه‌كه‌ش ژن كوشتن هه‌یه به‌ڵام وه‌ڵا ئه‌مه سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریه به‌داخه‌وه كه ده‌ڵێم وایه”.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتیشی “ئه‌گه‌ر له سویدیش ژنێك بكوژرێت ده‌ڵێن ره‌نگه كورد بێت، سه‌رباری ئه‌مه كه نامه‌وێت نائومێدی زۆر بڵاوبكه‌مه‌وه له هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌نگاوی باش نراون جیاواز له‌وه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه، ئێمه یاسای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیمان هه‌یه، ئێمه كۆتامان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی باش له‌ژنان له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێدراوه‌كان حزوریان هه‌بێت كه رێژه‌ی 30%یه، ته‌نانه‌ت له عێراقیش باشتره”.
ریواز فایەق وتیشی: ئێمه ده‌یان رێكخراومان هه‌یه كه ئازایانه و ئازادانه كار بۆ دۆزی ژنان ده‌كه‌ن، ئێمه یاسای باشمان له‌م په‌رله‌مانه ده‌ركردووه كه په‌یوندی به بابه‌تی ژنانه‌وه هه‌یه و به‌شێكیان ره‌نگه له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه فشاری له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانه دروستكردبێت له خوله‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كه ئه‌و یاسایه‌یان ده‌ركردووه، به‌شێكیان ره‌نگه فشاری سیاسیشیان له‌سه‌ر دروستببێت، به‌ڵام هه‌ر كردویانه.
وتیشی”كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به باشی كاریان له‌سه‌ر دۆزی ژنان كردووه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م دۆزه دۆزێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی زاڵتره به‌سه‌ر ره‌هه‌نده سیاسیه‌كه‌ی، ناتوانین بڵێین ره‌هه‌ندی سیاسی نیه چونكه هه‌ندێكجار ده‌بێته بابه‌تێك له‌نێوان عه‌لمانی و ئیسلامی‌دا ئیتر ئه‌وكاته ره‌هه‌ندی سیاسیش وه‌رده‌گرێت و ده‌بێت دۆزێك له‌نێوان راست و چه‌پدا، به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه نوخبه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كان ئازایانه‌تر له‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه هه‌یه ده‌ستیان بۆ ئه‌م دۆزه بردوه”.