لە ناوچە شاخاویەکان بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش بارانبارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له‌كاته‌كانی ئێواره‌شدا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارین له‌كاته‌كانی نیوه‌ڕۆدا و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زیاتر باران ده‌بارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایی با له‌نێوان 5-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما 5 پله‌ی سیلیزی و به‌رزترینیش 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.




