شاگردەکەی بە هاوکاری کەسێکی دیکە بڕی ١٠ هەزار دۆلاری لێدزی

لڤین:

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دوو تۆمەتباریان بەتاوانی دزیكردن دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە دزیلێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار شاگرد بووە لای سكاڵاكار و بەهاوكاری تۆمەتبارێكی تر بڕی 10 هەزار دۆلاری لەسكاڵاكار بردووەو بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە “پۆلیسی سلێمانی لەلێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی دەركەوت كە تۆمەتباران لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە .”

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار  (ژ ، ه ، م  – خ ، أ ، ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button