وەزیری خوێندنی باڵا: ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی خوێندکارانی هەرێم لە ئۆکراینا دەکەین

لڤین:
وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی خوێندن ڕوویان لە زانكۆكانی وڵاتی ئۆكراینا كردوە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و درێژە بەخوێندن بدەن.
ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بریكاری وەزارەت، ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی خویندکارە کوردەکانی ئۆکراینا بڕیاریداوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەش وەزیری خوێندنی باڵا وەزارەتەكەی ڕاسپاردوە کە “لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەكاندا ئەو خوێندكار و قوتابیانەی لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ درێژەدان بە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا ڕوویان لە زانكۆكانی وڵاتی ئۆكراینا كردوە، ئاسانكارییان بۆ دەكرێت بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.