پارێزگاری سلێمانی: هیوادارم كۆتایی به ئابوری چه‌ته‌گه‌ری بهێنین

لڤین:
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی پێیوابێت كه راپه‌ڕین ته‌نها دژی كه‌سێك كراوه و ئه‌و كه‌سه ئێستا له گۆڕدایه و ته‌واوبوه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی زۆر گه‌وره ده‌كات، هیواشیخواست، كۆتایی به ئابوری چه‌ته‌گه‌ری بهێنین، كه له رهواكهیا پشتی به گومرگ و نه‌وت به‌ستوه .
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی ئه‌مڕۆ له‌میانی وتارێكدا لەمهراسیمی کردنەوەی پڕۆژەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی، وتی “ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و راسته‌قینه‌یه له بیر و گوفتار و ره‌فتارماندا چه‌سپابێت كه راپه‌ڕین دژی سته‌مكاری و نادادی و قۆرخكاری و خۆسه‌پێنی و دیكتاتۆری هاته كایه‌وه، هه‌ركاتێك له هه‌رشوێنێك له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه ئه‌وانه‌ی باسمكردن دوباره ببنه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه راپه‌ڕین خۆی دوباره ده‌كاته‌وه”.
وتیشی: پارێزگاكه‌ی ئێمه له ئاستی ههرهپێشهوهیه له عێراقدا، هه‌موو بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق پشتیان به به‌رهه‌م كشتوكاڵییه‌كانی ئێمه به‌ستووه به پله‌ی یه‌كه‌م هانده‌ر ده‌بێت بۆ جوتیاران، تاوه‌كو بتوانن شوێنێكیان هه‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتن و به بازاڕكردنی كاڵاكانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “ئه‌وه‌ی پێیوابێت كه راپه‌ڕین ته‌نها دژی كه‌سێك كراوه و ئه‌و كه‌سه ئێستا له گۆڕدایه و ته‌واوبوه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی زۆر گه‌وره ده‌كات، ئومێد ده‌كه‌م به بیرێكی كراوه و به دیدێكی هاوبه‌ش به شهریككردنی خه‌ڵك له زیان و قازانجدا خه‌ریك بین”.
هیواشی خواست کە کۆتایی “به ئابوری چه‌ته‌گه‌ری بهێنین كه له رهواكهیا پشتی به گومرگ و نه‌وت به‌ستوه و لهناڕهواكهدا پشتی به سواڵ و ساقه و سه‌رانه به‌ستوه”.
پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت: ده‌بێت ئابوریهكهمان بگۆڕین بۆ ئابوری سه‌وز، ئه‌و ئابوریه‌ی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و له‌سه‌ر پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری و گه‌شتوگوزار و كلتور و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر دروستده‌بێت وه ئه‌م زه‌مینانه هه‌مویان له پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستاندا ئاماده‌ییان هه‌یه.