وەزارەتی بازرگانی لەبارەی کەمبونەوەی ڕۆن ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:
وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بڕی پێویست ڕۆن و زەیت لەکۆگاکان هەیە و پێویست ناکات هاوڵاتییان لەو بارەیەوە نیگەران بن.
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەریم کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، دوای بەدواداچونی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ کۆگاکانی هەڵگرتنی ڕۆن و ( زەیت ) ڕۆنی شل لە شاری سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیا دەکاتەوە پێویست ناکات نیگەران بن و بڕی پێویست ڕۆن و (زەیت) ڕۆنی شل لەکۆگاکان هەیە.
وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، ڕۆژانە لیژنەکان سەردانی بەردەوامیان هەیە بۆ سەرجەم کۆگاکان و بەدواداچوون کردن بۆ چاودێری کردنی رێژەی خۆراک لە کۆگاکاندا.