كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەین

لڤین:
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بەرەسمی رایگەیاند كە ناتوانن پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن.
بە نوسراوی رەسمی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی وەڵامی سەرۆكی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانیان داوەتەوە كە ناتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی ئاماژەیان بەوەكردووە لەبەر ئەوەی وادەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن تەواو بووە، تا چارەسەری كێشەی یاسایی كۆمسیۆن نەكرێت، بەم پێكهاتەیەی ئێستاوە ناتوانن پرۆسەی هەڵبژاردین پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن.